ئەسپە فرۆشراوەکە ١٠ کیلۆمەتر ڕۆیشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ لای خاوەن موسڵمانەکەی لە شاری ئینگوشێتیا

پیاوێکی مسوڵمان لە کۆماری ئینگوشێتیا لە قەوقازی باکوور لە رووسیا، کە بینی ئەو ئەسپەی بە هۆی کێشەی داراییەوە فرۆشتبووی دوای ساڵێک بۆی گەڕێنرایەوە، لە بەرامبەر ئەم دڵسۆزییە ئەسپەکەی کڕیەوە.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، مسوڵمانێک بەناوی ئیسلام لە کۆماری ئینگوشێتیا لە تەمەنی ساڵ و نیوێکەوە ئەسپەکەی بە ناوی مەیجر بەخێو دەکات. بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤ بەهۆی کێشەی دارایی ئەسپەکەی فرۆشت.
بەڵام دوای ساڵێک ئەسپەکە گەڕایەوە. ئاشکرابووە کە ئەسپەکە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە دەست خاوەنە نوێیەکانی هەڵاتووە و زیاتر لە ١٠ کیلۆمەتر ڕۆشتووە بۆ چوونەوە لای خاوەنە پێشوویەکەی.
لەو وێنانەی کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، خاوەنەکانی پێشوو زۆر دڵخۆش بوون کاتێک بینییان ئەسپەکە دێت.
لە بەرامبەر دڵسۆزی ئەسپەکەدا، خاوەنەکەی پێشووی ٣٠٠ هەزار ڕوبڵی دایەوە و مەیجەری کڕیەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی نێجیریا ٣٤ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا گیانیان لەدەستدا
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٩٧ ڕۆژە شاری تولکەرم و کەمپی تولکەرم و نور شەمسی لە کەناری ڕۆژئاوا گەماڕۆ داوە و گەلی ناوچەکە لە ژێر فشارەکان هەوڵی گوزەرانی ژیان دەدەن.
بەهۆی گەماڕۆ و قەیرانی خۆراک کە رژێمی داگیرکەر بە سەر کەرتی غەززە سەپاندووە کۆرپەیەکی دیکە لە برسێتیەوە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.